رێكخراوێک: ئاگادارین و چاودێری ده‌كه‌ین
پڕۆژەی رێگای هەولێر كۆیە سەدان داری بەتەمەنی لەناوبرد
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند – هه‌ولێر
له‌یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ى له‌ناوچوونى سه‌دان دارى به‌ته‌مه‌ن له كه‌سنه‌زان به‌هۆى دروستكردنى رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر بۆ كۆیه، رێكخراوه‌ێكی ژینگه‌یی ده‌ڵێت، به‌و كاره ئاگادارن و چاودێری ووردى له‌ناوچوونى داره‌كانیان كردووه.
ده‌شتى مه‌نتك سكرتێری رێكخراوى ئاڤیارى ژینگه‌یی به 964ـى وت، پێویسته له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكارى رێگاكه له‌ناوچوونى ئه‌و ژماره زۆره داره قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
وتیشی “وورده‌كارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى داره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه نازانین كه چۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى دارستان و پاوان رێككه‌وتوون، به‌ڵام به‌وردى چاودێرییان ده‌كه‌ین”.
بەهۆی پرۆژەی دووسایدکردنی شەقامی هەولێر بۆ كۆیه سەدان داری سروشتی کۆن لە جۆره‌كانى سنه‌وبه‌ر و كالیپتۆز له‌ناوچوون و هەڵکەندراون، كه ته‌نى داره‌كان زیاتر له 20 ساڵ ده‌بێت.
پێشتر، شاڵاو ره‌فعه‌ت کاوانی، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەولێر بە 964ـی وت، ئەوان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو قسەیان کردووە و بەڵام لە ئێستادا پڕۆژەکە کاری لێدەکرێت و تا تەواو بوونی پڕۆژەکە ئینجا قەرەبووی ئەو دارە بڕاوانە دەکرێنەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن