نه‌خۆشێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌

به‌ مردوویی گه‌یەندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و زیندوو كرایه‌وه‌

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ‌ پاش ئەوەی هاوشارییەکی هەڵەبجەی تەمەن 60 ساڵ بە مردوویی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و فێرکاری هەڵەبجە لەلایەن پزیشک و کارمەندە ماندوونەناسەکانی  فریاکەوتی خێراوە کاری پێویستی بۆ کرا و سوپاس بۆ خوا توانرا بگەڕێندرێتەوە بۆ ژیان.

ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مشه‌و ڤیدیۆكه‌یان بۆ 964 ناردووه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت رووداوه‌كه‌ رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ بووه و پزیشك و تیمه‌كان كاری بووژانه‌وه‌ی دڵ بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌كه‌ن‌.

‌ باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، لەبەر نەبوونی بەشی قەستەرە له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، نه‌خۆشه‌كه‌ رەوانەی سلێمانی کرا، كه‌ به‌مه‌ش پێده‌چێت نه‌خۆشه‌كه‌ جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدابێت.