به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌نجومه‌ن
سه‌ركرده‌یه‌كى ده‌وڵەتى یاسا بوو به پارێزگارى نوێی به‌غدا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌ر به نورى مالیكى وه‌كو پارێزگارى نوێ هه‌ڵبژارد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقی، وه‌ك پارێزگاری نوێ هه‌ڵبژارد.
هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى نوێی به‌غدا دواى ئه‌وه‌ى دێت، كه دوێنێ شه‌ممه، عه‌بدولـله‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی عه‌بدولموته‌لیب عه‌لاوی پارێزگاری به‌غدا ده‌ربڕیبوو، كه پێشتر رۆژی 3.7.2025 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌نگی له‌سه‌ر لابردنی عه‌لاوی له‌پۆستی پارێزگار.