پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە و هیچ خەبەرێک لە باران نییە
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
ئاسمان تەپوتۆز و خۆڵاوی دەبێت و هیچ خەبەرێک لە باران نییە
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە ئاسمان تەپوتۆز و خۆڵاوی دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە و هیچ خەبەرێکیش لە باران نییە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 26.10.2026 ئاسمان بەگشتی پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک.
بۆ سبەی سێشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، بەڵام پلەی گەرما بەروارد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی