دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلی کە لە گەڕەکەکاندا بۆ پێدانی کارەبا سوودی لێ وەردەگیرێت _ وێنە:964
لە پڕۆژەى رووناکیـدا
کوژانەوەى مۆلیدەکان یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوى بەفیڕۆچویان گەڕاندووەتەوە
964+
وریا فەتاح
ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه رایدەگەیەنێت، کوژاندنەوەى مۆلیدەکان لە چوارچێوەى پڕۆژەى رووناکیدا، جگە لە کەمکردنەوەى مەترسییە ژینگەییەکان، بەفیڕۆچوونى یەک ملیۆن مەترسێجا ئاوى کەمکردووەتەوە.
دەستەکە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، له رێگه‌ی گرێبه‌ستێ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌وه، خاوه‌ن مۆلیده‌کان رازیبوونە به کوژاندنه‌وه‌ی مۆلیده‌کانیان، ئه‌مه‌ش رێگاخۆشکه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان و شوێنه بازرگانییه‌کان کاره‌بای 24 کاتژمێری پڕۆژه‌ی رووناکیان پێبگات.
” لابردنی مۆلیده‌کان وایکردووه که مه‌ترسی هه‌بوونی کۆگاکانی گازوایل، ژاوه‌ژاو و دووکه‌ڵى نێو گه‌ڕه‌که‌کان نه‌مێنن، هه‌روه‌ها ئه‌مه بۆته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی بڕی 1 ملیۆن مه‌تری سێجا ئاو که خاوه‌ن مۆلیده‌کان بۆ ساردکردنه‌وه‌ی مۆلیده‌کانیان به‌کاریان ده‌هێنا”، ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه وا دەڵێت.
رۆژى 5.5.2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاوى کردەوە،”تائێستا زیاتر لە 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە، ئەوەش وەک ئەوە وایە 125 هەزار ئۆتۆمبێل لە شەقامەکان هەڵگیرابن”.
ئاشکراشى کردووە، هێشتا 6 هەزار و 300 مۆلیدەى دیکە ماون هەڵبگیرێنەوە.
26.7.2025، بەک ساڵ و یەک رۆژ بەسەر پڕۆژەى رووناکیدا تێدەپەڕێت و تا ئەمڕۆش 2 ملیۆن هاوڵاتى لە پڕۆژەى رووناکى سوودمەند بوون.