لە هەولێر
48 سزادراوی ناو چاکسازی گەوران فێری زمانی ئینگلیزی دەکرێن
964+
فەرهاد حەسەن
چاکسازی گەورانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئەو چالاکی و خولانەی ئەنجامی دەدەن 48 سزادراو فێری زمانی ئینگلیزی دەکەن نبۆ ئەوەی بۆ داهاتوویان باشتر ئامادە بکرێن.
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و شیاندنەوەی سزادراوان و بەکارهێنانی کاتیان بە شێوەیەکی سودبەخش خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رێکخراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەم خولەیان لە چوارچێوەی بەردەوامی کار و چالاکیەکان و بە سەرپەرشتی هۆبەی مەشق و راهێنان، بۆ ئەو سزادراوانە دەستپێکردووە، بەتایبەتیش ئەوانەی ئارەزووی فێربوونی زمانی ئینگلیزیان هەیانە بۆ ئەوەی تواناکانیان پەرەپێبدەن و خۆیان بۆ داهاتوویەکی باشتر ئامادە بکەن.
دەڵێت “خولەکە لەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە و 48 سزادراو بە شێوەیەکی چالاک تێیدا بەشدارن کە بەردەوامی و هەوڵی جددیان نیشان دەدەن”.
مامۆستا و یاریدەدەری مامۆستا لە ناو سزادراوان خۆیان هەڵبژێردراون کە ئەمەش نیشانەی پشتگیری و بەکارهێنانی توانای ناوخۆیە و لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی فەرمیان پێشکەش دەکرێت.