هەشت پڕۆژە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ

لە هەولێر 39 پڕۆژەی وەبەرهێنان رەزامەندیان لەسەردرا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە هەولێر و لە کۆبوونەوەی لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، لەکۆى 47  پڕۆژەی وەبەرهێنان، 39 پڕۆژە رەزامەندیان لەسەردرا و زەوییان بۆ تەرخانکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.4.2026، کۆبوونەوەی لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچووە، کە پارێزگار و جێگرەکەی ئامادەی بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو گرفت و ئاستەنگانە کرا کە دێنە بەردەم پڕۆژە پیشەسازییە، “گەورە، مامناوەند و قورسەکان”.

پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و رەخساندنی هەلی کار لە سنووری پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەکەوە ئەنجامدراوە.

دوای هەڵسەنگاندنی وردی کار و بەرهەم و ئامانجی ئەو پڕۆژانەی داوای زەوییان کردبوو، لە کۆی 47 پڕۆژەی پێشکەشکراوی وەبەرهێنان، رەزامەندی لەسەر 39 پڕۆژە درا و زەوییان بۆ تەرخانكرا، 8 پڕۆژەی دیکە بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاتر دواخران.

پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان؛ نیوەی پارەکەی بۆ موچەخۆران بەقی...

پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان؛ نیوەی پارەکەی بۆ موچەخۆران بەقیست دەدرێ