"دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە"
بەتۆمەتی دزیکردن چوار کەس لە زاخۆ دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
لە زاخۆ چوار کەس تەماحیان کردووەتەسەر باخ و باخاتی هاوڵاتیان و چەند دزییەکیان لێ کردوون، جاری پێنجەم بۆیان نەچووەسەر و قۆڵبەست کران، پۆلیس دەڵێت، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چوار تۆمەتباری دزیکردنمان دەستگیرکرد کە پلانی دزیکردنیان لە دەوروبەری زاخۆ دانابوو، پلانەکەش دزیکردنبوو لە باخێک و پێشتریش دزیان لە چوار باخ کردووە و تێکیان داوە”.
وتیشی، تاوانبارەکان بەردەوامبوونە لە ئەنجامدانی تاوان و دزیکردن و ئەنجامدانی پلانی پێنجەم، بەڵام پێش ئەنجامدانی پلانی پێنجەمیان هەر چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە لەگەڵیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوانبارەکان لە بەردەم دادگا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و و کەیسەکەش لە دادگایە و بە پێی مادەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێن.