درێژکردنەوەی ئاگربەست نرخی نەوتی بەرزکردەوە
بەرەو 100 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە
درێژکردنەوەی ئاگربەست نرخی نەوتی بەرزکردەوە
964+
شۆڕش قادری
درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە نرخى نەوتی بەرزکردەوە و بەرەو 100 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه 22.4.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 98 دۆلار و 51 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی 0.03٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتى سووکی تێکساس، بە 89 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستەکەی لەگەڵ ئێران بۆ کاتێکی نادیار درێژکردەوە، بەڵام هێشتا وەزعی گەرووی هورمز هەروەک خۆی ماوەتەوە و گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانیش بەردەوامە، دەکرێت لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لەو پرسەدا نرخی نەوتیش بەرز و نزمی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.