"لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان"

ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن درێژکرایەوە

شۆڕش قادری

بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن تا رۆژی 15.5.2026 درێژکرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا بە؛

1- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/5/1) تاکو (2026/5/15).

2- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیاری گونجاو دەردەکات.

3- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.