"لەهۆش خۆی چووە"

پیاوێک لەسەر پردی دەلالەوە کەوتەناو رووباری خابوور؛ گیانی لەدەستدا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە زاخۆ پیاوێک لەسەر پردی دەلالەوە کەوتەناو رووباری خابوور و گیانی لەدەستدا.

کەمێک لەمەوبەر پیاوێک کە تەمەنی نزیکەی 40 ساڵ دەبوو، لەسەر پردی دەلال لەهۆش خۆی چووە و کەوتووەتە ناو رووباری خابوور و گیانی لەدەستداوە.

جەمال هەسن بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، “لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بیستوومانە کە پیاوەکە لەسەر پردی دەلال کەوتووەتە خوارەوە و بەر هیچ بەربەست و تاشەبەردێک نەکەوتووە، بەڵکو راستەوخۆ کەوتووەتە ناو ئاوەکە و نقوم بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ تیمێکیان گەیشتووەتە شوێنەکە و تەرمی پیاوەکەیان دەرهێناوەتەوە.

جەمال هەسن وتیشی، تا ئێستا کەسوکاری پیاوەکە دیار نین و ناشزانن خەڵکی کوێیە، چونکە تەنیا بووە و هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نییە،  تەرمەکەشیان رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کردووە.

هەر پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26.7.2025 کچێکی تەمەن 21 ساڵی خەڵکی شنگال کەوتەناو رووباری خابوور و خنکا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کچێکی تەمەن 21 ساڵ لە رووباری خابووردا خنکا

کچێکی تەمەن 21 ساڵ لە رووباری خابووردا خنکا

دووەم حاڵەتی خنکانی ئەمڕۆ لە زاخۆ تۆمارکرا

دووەم حاڵەتی خنکانی ئەمڕۆ لە زاخۆ تۆمارکرا