دروستکراوە

باوەڕ مەکەن.. لیستەکە میسی تێدا نییە

+964
دەشتی عارف ـ هەولێر

لە ئێوارەوە قسەی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە کەسێک بەناوی (مێسی) لە هەولێر زەوی وەرگرتووە، هەندێ لە میدیا گەورەکانیش تێکەوتن و ئەم زانیارییەیان بڵاوکردەوە.

ژووری هەواڵی 964 بە وردی تەماشای لیستەکەی کرد هیچ ناوێکی لەو شێوەی تێدا بەدی نەکرد.

عەبدولقادر خۆشناو سەرۆکی شارەوانی قوشتەپە بە 964ی وت: ئەو زانیارییە هەمووی درۆیەو ئەسڵ و ئەساسی نییە، چەند کەسێک بۆ لایک و کۆمێنت کڵێشەیەکیان دروستکردووە، ئەوە نە شکڵی کڵێشەی ئێمەیەو نە رەنگی، پاشان لیستەکەی ئێمە بە هیچ شێوەیەک تیایدا نەنوسراوە ناوی سیانی داواکار.