چارەنووسی كارگێڕییەکەی نادیارە

یانەی هەولێر یاریگەی مەشقی ئامادەیە و تیپی نییە

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

یاریگەی پاركی سامی بۆ مەشقی یانەی هەولێر ئامادەیە، جەماوەریش چاوەڕێی پێكهێنانی تیپی نوێ دەكەن.

یانەی هەولێر دوای هەڵوەشانەوەی دەستەی هەڵبژێردراوی، هیچ سۆراغێكی نییە بە كوێ دەگات، لە كاتێكدا ئەمڕۆ پەیامنێری 964 سەردانی یاریگەی مەشقی یانەكەی كرد، كە لە ناو پاركی سامی عەبدولڕەحمان ئامادە كراوە و چیمەنی یاریگەی فرانسۆ هەریری بۆ دانراوە.

یاریگەی فرانسۆ هەریری نۆژەندەكرێتەوە و نزیكەی دوو هەفتەیە كارەكانی دەستی پێكردووە، بەڵام ئەوەی نادیارە، بارودۆخی ئیدارە و تیپی تۆپی پێی یەكەمی یانەكەیە.

بەپێی زانیارییەكانی 964، كە لە سەرچاوەی نزیك لە یانەكە وەریگرتووە، بەرپرسانی شاری هەولێر خەریكن چارەسەری بارودۆخی یانەكە دەكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا