هەواڵەکان

هەواڵێکی خۆش بۆ کەسوکاری شەهیدان و پۆستەرە ناشرینەکانی هەڵبژاردنیش لێکرانەوە

ژووری هەواڵ

لە بەغدا داوای ناوی کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگەی خۆمان کراوە، ئەگەر هیچ رێگرییەک دروست نەبێت، دوور نییە ئیتر کەسوکاری شەهیدانی کوردستانیش وەک ئەوانەی عێراق حەق و ئیمتیازی خۆیان پێ بدرێت.

هێشتا هەڵبژارنی پەرلەمانی عێراق دوو مانگ زیاتری ماوە، کەچی هەندێ لە کاندیدەکان بە پۆستەو وێنەی قەبە شەقام و رێگاوبانەکانیان ناشرین کردووەو پێش چاوی شۆفێرەکانیان گرتووە.

تەندروستی هەولێر دەڵێت: ئیشوکارەکانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر وەک خۆی دەڕوات و هیچ شتێک نە گۆڕاوە، نە نەخۆش براوەتە دەرەوەو نە خزمەتگوزارییەکانیش وەستاون.

گەرماکەی هەولێر ئەم چەند رۆژە تاقەت پڕوکێنە، بەڵام هەرکەس گوێی لە مام حەمەدئەمین بێت هەست بە گەرما ناکات و فێنکایی بە دڵیدا دێت.