شاری هەولێر
بەفیڕۆی دەدەن
بەهۆی ئەوەی خەڵک پابەند نییە ئاوی دوو گەڕەکی هەولێر کراوە بە نۆرە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کێشەی بێئاوی زیاتر لە 20 گەڕەکی هەولێر چارەسەر بووە، بەڵام خەڵک پابەند نابن و ئاو زیاد بەفیڕۆ دەدەن و لە ئێستاوە لە گەڕەکی ژیان و رۆشنبیری دابەشکردنی ئاو بووەتە نۆرە.
رابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، لە ماوەی چەند رۆژدا چاودێری گەڕەکی رۆشنبیری و ژیانمان کردووە، بۆمان دەرکەوت خەڵک ئاو زۆر بەفیڕۆ دەدەن و بۆیە ناچارین ئاو بکەین بە نۆرە.
وتیشی، نۆرە رۆژێک نا رۆژێکە و گەڕەکەکانیش دەکەین بە دووبەش و بۆ ئەوەی کێشەیان نەبێت و ئەو رۆژەی نۆرەیانە 24 کاتژمێر ئاو دابەش دەکرێت.
لەوەڵامی پرسیارێکی 964، سەبارەت بەوەی کە بۆچی لە رێگەی چاودێرەکانەوە خەڵکی ئاگادار ناکەنەوە وتی، هاوڵاتیان پابەندنابن، هیوادارم خەڵک بە گوێرەی پێویست ئاو بەکاربێنێت و زیادە خەرجکردنی ئاو واز لێبهێنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی