لە هەولێر
هاوکاری بەسەر 350 خانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن وەزارەتی کار و بە سپۆنسەری رێکخراوێک کۆمەک بەسەر 350 خانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆش دابەشکرا.
ئەمڕۆ سێشممە 22.7.2025 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دیوانی وەزارەت کۆمەکیان بەخشیوەتە ئەو خانەوادانەی کە خاوەنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکارییەکە بە سپۆنسەری رێکخراوى صەحابە بۆ کارى مرۆیى بووە بڕی 150 هەزار دینار بەسەر ئەو 50 خانەواسەیە دابەشکراوە.
خانەوادەکان خاوەنی کەمئەندامی ئۆتیزم ئیفلیجی مێشک و داونن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.