(ئەرشیڤ) وێنە- فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە- تایبەت بە +964
بیرۆکەکانتان بنێرن
پەیامێک بۆ هەوادارانی فێستیڤالی هەنار و پاییزی هەڵەبجە
964+
ژووری هەواڵ
نزیکین لە پاییز و فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەش بەڕێوەیە، گەشتوگوزاری پارێزگاکە داوا لە هەوادارانی فێستیڤالەکە دەکات، هەر سەرنج و پێشنیار و بیرۆکەیەکیان هەیە لەبارەی شوێن، چالاکیەکان و ژمارەی رۆژەکانی فیستڤاڵەکە ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025، هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤالی هەنار و پاییز دەستیانپێکردووە و لیژنەی ئامادەکاری دوو کۆبوونەوەی بۆ ئامادەکردنی پلانەکان ئەنجامداوە.
لەبارەی رۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە، هەورامان جەلال وتی، “تا ئێستا لەسەر کاتەکەی و ژمارەی رۆژەکانی هیچ بڕیارێک نەدراوە”.
گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەم ژمارە تەلەفون و ئیمەیڵانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێشنیار و بیرۆکەکانتان لەبارەی شوێن، چالاکیەکان و ژمارەی رۆژەکانی فیستڤاڵەکە بنێرن:
07700307747
07501020784
07511204141