"ناوچەی مینڕێژکراوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە"

ئاگرێکی گەورە لە کوێستانەکانی سەکران کەوتەوە

شۆڕش قادری

ئاگرێکی گەورە لە کوێستانەکانی سەکران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە و هێشتا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئەمشەو هەینی 18.7.2025 ئاگرێکی گەورە لە ناوچە شاخاوییەکانی سەکران کەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەر ئەوەی ئەو شوێنە ناوچەیەکی مینڕێژکراو و مەترسیدارە، تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت.

بەرگری شارستانی سۆران هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە و زیانەکانی نەکردووە.