پۆلیسی هەولێر: ژنێک لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا
964+
هێمن بەکر
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە سنووری ناحیەی قوشتەپەی هەولێر، ژنێک لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە تۆمەتبارەکە ناوی (م، و، ن) و تەمەنی 26 ساڵە، کوژراوەکەش ناوی (ش، س، ح) و 22 ساڵە.
بە قسەی پۆلیس، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو هاوسەرەکە روویداوە، ئێستا پەڕاوی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە.