ماڵەکەیان ئاگری گرتبوو

تیمەکانی بەرگری شارستانی 130 مسقاڵ زێڕیان گەڕاندەوە بۆ خێزانێک

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوای ئەوەی لەناو پڕۆژەی لانە ستی هەولێر ئاگر کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی راستەوخۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و بڕی 130 مسقاڵ زێڕ و پەنجا وەرقەیان لە لەناوچوون رزگار کرد و رادەستی خێزانەکایان کردەوە.

عەقید شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 وتی، “کە تیمەکانمان گەیشتبوونە ئەو ماڵە، دوای کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە خاوەن ماڵەکە باسی لە لەناوچوونی زێڕ و پارەکەی کرد، تیمەکانمان شوێنەکەیان جێنەهێشت تاوەکو هەموو زێڕ و پارەکەیان بە سەلامەتی رادەستکردنەوە”.

سالم ئیسماعیل سەرپەرشتیاری تیمەکەی بەرگری شارستانی بۆ 964 وتی، کە زێڕەکەمان بە سەلامەتی رادەستی خاوەنەکەی کردەوە لە خۆشیا هیچ قسەیەکی پێ نەدەکرا زێڕەکە زیاتر لە 130 مسقاڵ بوو لەگەڵ پەنجا وەرەقە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی