درۆن بووە
دەنگێكی بەهێز لە ناحیەی تەكیە بیسترا
عەزیز عەبدوڵا
نوێترین زانیاری گەیشت 11:00
بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە مەمەد رەشید بە 964ی وت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە شاخی تەکیە کەوتوەتە خوارەوە نازانرێت لەکوێوە ئاراستەکراوە و مەبەستی چی بووە.
وتیشی، ئەو شوێنەی لێی کەوتووەتە خوارەوە لەسەر شاخی تەکیەیە، دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوونەوە، هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە، ئێستاش تیمەکان و لایەنی ئەمنیی سنوورەکە چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ زانیاری زیاتر.
هەواڵی سەرەتایی
هاوڵاتییەكی ناحیەی تەكیە بە ناوی پشتیوان محەمەد، بە 964ی راگەیاند، دەنگێكی بەهێز لە ناحیەكەیان بیستراوە و هێشتا نازانن چی بووە.
وتیشی، گومان دەكەن هێرشی مووشەك یان درۆن بێت.
نوێكرایەوە 10:36
هاوڵاتییەكی دیكەی ناحیەی تەكیە، كە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە 964ی وت، بە چاوی خۆی بینیویەتی درۆنێك لە ئاڵای سەر شاخەكەی بەرامبەر ناحیەكەیانی داوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا