سبەینێ کەس نەچێت بۆ ئیشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی

964+
هێمن بەکر

بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە کێشەی تەکنیکییان هەیە، بەو هۆکارە داوا دەکەن هاوڵاتیان سەردانیان نەکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.

بەڵام دیارینەکردووە کەی کێشەکەیان چارەسەر دەبێت، تەنیا لە فەیسبووک نوسیویانە، لە کاتی کردنەوە بەشی مۆڵەت لە رۆژانی داهاتوو خۆیان رایدەگەیەنن.

ئەمشەوی شەممە، بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکەی بڵاوکردووەتەوە.

‎لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، کێشەی خەتی ئینتەرنێتیان هەیە و بە زووی چارەسەری دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتیانەی کە رۆژی پێنجشەممە نیوەی مامەڵەکانیان تەواوکراوە بەهەمان شێوە سبەینێ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن تا ئاگادارکردنەوەی داهاتوویان.