بەرگری شارستانی: ئاگرەکە لە ماڵێک کەوتووەتەوە
دەنگۆ؛ دەنگێکی بەهێز لە سنووری حاجیاوا بیستراوە “ئاگرێک کەوتووەتەوە”
964+
ژووری هەواڵ
چەند کەسێک لە حاجیاوا پەیوەندییان بە 964 کرد و دەڵێن، گوێیان لە دەنگێکی بەهێز بووە و دوای ئەوەش لە گوندی (کفرەدۆڵ) ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە، 964 دڵنیا نییە ئاخۆ دەنگەکە و ئاگرەکە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە یاخود نا.
عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین و شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە جیا بۆ 964یان پشتڕاستکردەوە کە ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە، بەڵام هیچیان لە بارەی بیستنی دەنگە گەورەکەوە نەوت.
وتەبێژی بەرگری شارستانی وتی ”ئەوەی ئێمە زانیومانە تائێستا بریندارێک هەیە”.