کارمەندێکی نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان

بە تەنیا موچەی بەخشییە هاوپیشەکانی

ژێوار خدر

کارمەندێکی نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان موچەی بەخشییە هاوپیشەکانی تا ئەو کاتەی موچە وەردەگرن.

نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان دەستخۆشی لە کارمەندەکە کردووە لە پای ئەو هاوکاریانەی کە کردوویەتی و دەڵێت، “مفەوەز نەوزاد ئەمڕۆ هەڵوێستێکی جوانی نواند لە گەڵ هاوڕێ و هاوپیشەکانی ئامادەیی دەربڕی بەپێدانی موچەی تەواوی هەرکارمەندێک کە پێویستی پێبێت تا موچە دێت.”

دەشڵێت، ئەو کارمەندە خۆی مۆڵەتێکی بێ موچەی کردووە، بۆ کارکردن و پەیداکردنی بژێوی ژیانی.