ژمارەیەک زیندانی کراو لە گرتووخانەیەکدا _ وێنە: ئاژانسەکان
دەڵێ لێکۆڵینەوەیان کردووە
وەزارەتی داد: ڤیدیۆی فرۆشتنی مۆبایل لە زیندانی عەمارە کۆنە
ئەحمەد مستەفا
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چاوەکان بەرەو زیندانی ناوەندی عەمارە وەڕێکەوتن، لە گرتەکەدا چەند زیندانی داوای یارمەتی دەکەن و باس لە قاچاخ و فرۆشتنی مۆبایل دەکەن.
بەڵام وەزارەتی دادی عێراق روونیکردەوە کە ئەو ڤیدیۆیە نوێ نییە، بەڵکو گرتەیەکی کۆنە کە پێشتر لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.
بەپێی بەیاننامەکە، رێکاری یاسایی بەرامبەر بەرپرسانی پەیوەندیدار گیراوەتەر و هەنگاوی پێویستیش بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکە جێبەجێ کراوە.
وەزارەتەکە داوای لە میدیا و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە پێش بڵاوکردنەوەی هەواڵ، سەرچاوە و کۆنتێکستی ڤیدیۆکان بپشکنن، بۆ ئەوەی گرتە کۆنەکان نەبنە هۆی دروستکردنی تێگەیشتنی هەڵە یان گرژی لە ناو دامەزراوەکانی چاكسازی.