لە هەولێر کونسوڵخانەی ئازەربایجان دەکرێتەوە

964+
هێمن بەکر

ئەمڕۆ شەممە، لە شاری موینشنی ئەڵمانیا، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان کۆبوونەوە.

سەرۆکی ئازەربایجان بە سەرۆکی هەرێمی وتووە، پلانیان هەیە کونسوڵخانەی گشتیی وڵاتەکەیان لە شاری هەولێر بکەنەوە.

ئەمانە بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان و نزیکبوونەوەی زیاتر.

هەردوو سەرۆکەکە بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاساییشی جیهان لە شاری میونشنی ئەڵمانیان.

ئەو کۆنفرانسە ئەمساڵ بۆ 59یەمین جارە بەڕێوەدەچێت و سەدان سەرۆک و وەزیر و پەرلەمانتار و خەڵکی دەسەڵاتدار تیایدا بەشدارن و گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئەمن و ئاساییش لە جیهاندا دەکەن.