دوێنێ شەو چی روویدا؟

هێرشێکی خوێناویی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ریاز و کاردانەوەی ترەمپ

پەری ساڵح

ئەگەر ئاگاداری دۆخی سعودیە و هێرشەکان نەبوویت، بە کورت و پوختی لێرەوە ئەوەی روویداوە لە دوێنێ شەو بیزانە:

📌بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک رایگەیاند، 15 کەسیان بە تۆمەتی فرۆشتن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی نیو کیلۆ ماددەی کریستاڵ و چەند چەک و تەقەمەنییەک

📌شەوی رابردوو هێرشێکی مەترسیدار کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالد لە ریازی پایتەختی سعودیە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 12 کەس و برینداربوونی 309 کەسی تر، هەروەها ناچارکردنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی بە راگرتنی کاتیی گەشتە ئاسمانییەکان.

📌هێزەکانی سعودیە توانیان لە ناوچەکان رۆژهەڵات توانیان چەند هێرشێکی درۆنی و موشەکی بالیستی تێکبشکێنن کە لەلایەن حو*سییە*کانەوە ئاراستە کرابوو، هاوکات لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک فەهد پاشماوەی موشەک کەوتەخوارەوە

📌ئەم هێرشانەی حو*سییە*کان کاردانەوەی توندی سیاسی و سەربازیی بەدوای خۆیدا هێنا، لەوانەش راگەیاندنی هەڵوێستی توندی ئەمریکا لە زاری دۆناڵد ترەمپ و ئاگادارکردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ریاز، لە تەنیشت هۆشدارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەسەر مەترسیی تێکچوونی زیاتری دۆخی ئاسایشی ناوچەکە.

📌حو*سییە*کان جارێکی تر هێرشیان کردەسەر ناوچەی بابولمەندەب و فڕۆکەخانەی سەربازیی ذوباب، لە ئەنجامدا پێکدادانی توند روویدا و ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی 55 سەرباز و لەناوبردنی پێنج زرێپۆش.

📌ترەمپ رایگەیاند هێرشەکەی سعودیە قبوڵکراونییە و ئاماژەش دەدات بەوەی کە ئەگەری هەیە ئەمریکا بەشداریی لە لێدانە سەربازییەکان دژی حو*سییە*کان بکات، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە و سەبارەت بە ئێرانیش وتی جارێ دۆخەکە لێکدەدەنەوە.

📌ترەمپ رەخنەی توندی لە سەرۆکی ئۆکرانیا گرت و وتی، کە زێلێنسکی دەکرا چەندین جار کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت؛ جەختی لەوەش کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە ئۆکرانیا سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێککەوتن و پێشنیاری کرد کە زێلێنسکی دەبێت “بەخێرایی کۆتایی پێبهێنێت”.

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بە توندی سەرکۆنەی هێرشی حــــ*ـووســ.ـی.یەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە سعودیە دەکەین و بە کردەوەیەکی تیرۆریستی دەزانین

📌وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی رایگەیاند، بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ریاز کردەوەیەکی تیرۆرستییەو و بە توندی وەڵام دەدرێتەوە
ئەم هاوپەیمانییە بە سەرکردایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 بۆ شەڕی دژی ح*ووسی.یەکان لە یەمەن پێکهێنرا و لە سەرەتادا لە نۆ وڵاتی عەرەبی پێکهاتبوون و دواتر بەشێکیان کشانەوە.

📌سوپای پاسداران: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەر مین کەوت و هێزی دەریایی ئێرانیش رایگەیاند، کەشتییەکە رێڕەوێکی رێگەپێنەدراوی بەکارهێناوە و هەر کەشتییەکیش یاساکان پێشێل بکات رووبەڕووی هەمان چارەنووس دەبێتەوە

📌دوای ئەوەی ترەمپ داوای سەرکردەیەکی نوێی بۆ ئۆکرانیا کرد، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ زێلێنسکی دووپاتکردەوە؛ لە کاتێکدا کرملینی رووسی پێشوازیی لە داواکەی ترەمپ کرد.

📌وەزارەتی بەرگریی رووسیا: لە ماوەی رۆژێکدا 78 درۆنی ئۆکرانیمان خستووەتە خوارەوە.

📌 لە گەرووی هورمز هێرشکرایە سەر کەشتیەکی نەوتهەڵگر و بووەهۆی کەوتنەوەی ئاگر، تیمی سەرکەشتیەکەش کە سەرجەمیان هیندی بوون لە ئیمارات رزگارکران بە سەلامەتی.

📌فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە کەنداوی عومان کەشتییەکی بارهەڵگری بازرگانییان لەکارخستووە کە ئاڵای پەنەمای هەڵگرتبوو، ئەمەش دوای ئەوەی کەشتییەکە هۆشدارییەکانی پشتگوێ خستووە و هەوڵی تێپەڕاندنی گەمارۆی سەر ئێرانی داوە.