خاوەن پێداویستییەکى تایبەت داوایەکارییەکى هەیە
“دەستەکانم لاوازن ناتوانم وێنەى ئەندازەیى بکێشم”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
“لەبەر لاوازى دەستەکانم ناتوانم وێنەى ئەندازەیى بکێشم و لەو وانەیە کەوتووم، ئاخر رەوا نییە لەسەر وانەیەک واز لە خوێندن و خولیاکەم بهێنم و بڕۆمەوە لە ماڵەوە دابنیشم”، ئەمە چیرۆکى محەمەد عەلییە کە قوتابییەکى پۆلى 12ـى پیشەییە.
محەمەد خاوەن پێداویستى تایبەتە، بەڵام بەهۆى ئەوەى دەستەکانى لاوازن ناتوانێت لە وانەى وێنەى ئەندازەیى سەرکەوتوو بێت، وەکخۆى دەڵێت،” ئەمە وردەکارییە و ئێمە ناتوانین، بەڵام پێویستە وەزارەتى پەروەردە ئەو بارودۆخە لەبەرچاو بگرێت، چونکە نەک ئەمجارە هەتا هەتایە ناتوانم لەو وانەیە دەربچم”.
داواشى کرد، وەزیرى پەروەردە بێتەسەرخەت و کێشەکەى بۆ چارەسەر بکات، خۆ ئەگەر وەزیریش نەهاتەسەرخەت محەمەد وتلا،”داوا دەکەم سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى بێنەسەرخەت و وەک رۆڵەیەکى ئەم نیشتمانە کێشەکەم بۆ چارەسەر بکەن”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح