ناڕازین لە نمرەکانیان

دەرچووانی پۆلی 12 لە چەمچەماڵ گردبوونەوە 

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

دوای هەفتەیەک لە راگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی 12 بەشێک لەخوێندکارانی قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوە و ناڕازین و دەڵێن کەسیان نمرەکانیان وەک خۆی بۆ نەهاتووەتەوە.

ئەوان دەلێن، وایان دانابوو بە ئەنجامی بەرزەوە بچنە زانکۆ و پەیمانگاکان بەڵام بەوتەی خۆیان بێ هیوایان کردن.

بەشێک لە قوتابیەکان بۆ 964 باسی ئەوە دەکەن کە بۆ هەر وانیەکیش پەڵپ بگرن دەبێت سێ هەزار دینار بدەن داوا دەکەن وەزارەتی پەروەردە لەسەر داواکارییەکانیان بێتە سەر خەت و بەجدی پێداچوونەوە بە نمرەکانیان بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی