"تەمەنی 25 ساڵە"
فیتەرێک کەوتە ژێربارهەڵگرێک و گیانی لەدەستدا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەی سلێمانی – بازیان و نزیک تاسڵوجە، فیتەرێک لەکاتی گۆڕینی تایەی بارهەڵگرێک جەگەکەی دەجوڵێت و دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرەکەوە و گیان لەدەستدەدا.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەکاتی پەککەوتنی بارهەڵگرێک و گۆڕینی تایەکەی بارهەڵگرەکە دەکەوێت بەسەر فیتەرێک و گیانلەدەستدەدات.
وتیشی، فیتەرەکە تەمەنی 25 ساڵە و بە نەتەوە عەرەبە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە
پێداچوونەوە: ژێوار خدر