بیروڕای هاوڵاتیانی كوردستان بۆ 964
ئەگەر تۆ بڕیار بەدەست بیت؛ لە بەغدا دەکشێیتەوە؟
964+
عەبدولعەزیز خالند _ هەولێر
دیلان محەمەد- سلێمانى
ئەگەر تۆ بڕیار بەدەست بیت لە هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەکشێیتەوە؟، ئەمە پرسیارى پەیامنێرانى 964 بوو بۆ ژمارەیەک هاوڵاتى لە سلێمانى و هەولێر، ئەوانیش وەک هەمیشە بە وڵامى جیاواز بەشداریان کرد.
“کشانەوە لە بەغدا باشترین چارەسەرە، “هاوڵاتییەک بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە، یەکێکى تریش پێى وایە، کشانەوە چارەسەر نییە و دەبێت رێککەوتن بکرێت.
هاوڵاتیان بە بۆچوون و راى جیاواز بەشداریان لە وەڵامەکاندا کردووە، بەڵام خەیاڵى موچە رەنگدانەوەى تەواوى هەیە لەسەر وەڵامى بەشداربووان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح