ئەحمەد لە تیف وتەبێژى هێزەکانى 70 بۆ 964:
لە سلێمانى درۆنێک خرایە خوارەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر، بەبێ کەوتنەوەى هیچ زیانێکى گیانى، درۆنێن لەناو فەرماندەیى هێزەکانى 70 لە سلێمانى، خرایە خوارەوە.
ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70 بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر لەناو فەرماندەیى هێزەکانى 70، درۆنێک خرایە خوارەوە”.
لەبارەى زیانەکانیشەوە، ئەحمەد لەتیف روونى کردەوە، کە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوى 1.7.2025، دوو درۆن لە سنوورى تاسلوجەى سلێمانى کە یەکێکیان لە پشتى قوتابخانەى زەڵێ بوو ئەوەى تریشیان لە نزیک فەرماندەیى هێزەکانى 70، خرانە خوارەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح