بەغدا داوای ناوەکانیانی کردووە
یەکەمەکان دامەزراندیان دەوێت لە عێراق بێت یان هەرێم
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
دەرچووە یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان چاوەڕوانی واژۆیەکی بەغدان، تا دامەزراندنیان یەکلابکرێتەوە.
نزیکەی دە هەزار یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە 2017 تا 2022 لە نێوان هەرێم و بەغدادا چارەنووسیان دیار نییە، بەڵام بەغدا داوای سەرجەم ناوەکانی کردوون.
ئەوە یەکەمجارە بەغدا داوای ناوی یەکەمەکان بکات بە مەبەستی وردبینیکردنیان بۆ بڕیاردان لە چارەنووسیان.
محەمەد باقی، نوێنەری دەرچووە یەکەمەکان لە شاری سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند “ئێمە هەموو ئەوەی پێویست بووە کردوومانە، چاوەڕێین بەغدا لەمبارەیەوە بڕیارێک بدات.
“داوامان کردووە یان بخرێینە سەر لیستی مووچەی بەغدا، یان راستەوخۆ بەغدا بودجەیەکی تایبەت بۆ هەرێم زیاد بکات بۆ دامەزراندنی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم” محەمەد باقی وا دهڵێت.
تۆرٍی 964 دهزانێت، پەرلەمانتاران لە بەغدا دۆسیەی ئەو دەرچووانەیان لایە و بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
بەدریە ئیسماعیل، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی 964ی وت “لە لایەن لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە من بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیەیه راسپێردراوم.
“بە نووسراو داوام لە حکومەتی عێراق کردووە، یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە ئەنجومەنی راژەدا جێیان بکرێتەوە و دابمەزرێندرێن” بەدریە حوسێن وای وت.