دیمەنی بەشێک لەو ماسیانەی ژەهرخوارد کراون ... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای گوندی فەقێ مستەفا.
له سنورى ناحیه‌ى سه‌نگاو
به‌داوادچوون بۆ ژه‌هرخواردكردنى سه‌دان ماسی له چه‌می ئاوه‌سپی ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندی فه‌قێ مسته‌فا له‌سنورى ناحیه‌ى سه‌نگاوى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ، داواده‌كه‌ن راوكردنى نایاسایی له له چه‌مى ئاوه‌سپی رابگیرێت و لێپرسینه‌وه‌ش له‌و كه‌سانه بكرێت كه سه‌دان ماسییان له چه‌مه‌كه ژه‌هرخوارد كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش به‌داوداچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و داواكاریه‌ى كه هاوڵاتیانى گونده‌كه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناحیه‌ی سه‌نگاویان ناردووه، داواكارن رێگری بكه‌ن له راوه‌ماسی نایاسایی له سه‌رچه‌می ئاوه‌سپی و به‌نداوی ئاوه‌سپی بكرێت، كه خه‌ڵكانێك بۆ راوه‌ماسی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با و ژه‌هر و بۆمب و چه‌كی گه‌وره یان له‌سه‌ر چه‌می ئاوه‌سپی مه‌ڕشۆرینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئێستا چه‌مه‌كه ژه‌هراوى بووه بووه‌ته هۆى له‌ناوچوونی سه‌دان ماسی و گیانداری جیاواز.
ئارام مه‌عروف، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى ناحیه سه‌نگاو به 964ـى راگه‌یان به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن و بكه‌رى ئه‌م كاره رووبه‌ڕووى یاسا ده‌ككه‌نه‌وه.
وتیشی “ئه‌م حاڵه‌ته ساڵانه رووده‌دات و پێویستیشه له‌سه‌ر هاوڵاتیان سه‌ر چه‌مه‌كه به زوویی ئێمه ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى رێكار، بۆئه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته ساڵانه دووباره نه‌بێته‌وه”.