سەرۆک وەزیرانی عێراق:
پیرۆزبایی لە رۆڵەکانی گەلەکەمان و پێشمەرگە پاڵەوانەکان دەکەین
مستەفا نەهرۆ
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 21.09.2026 پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە بەبۆنەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆک وەزیران لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، پیرۆزبایی لە رۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پاڵەوانانی پێشمەرگە دەکەین، بەبۆنەی تەواوبوونی یەکخستنەوەی پێکهاتەکانیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا، بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی.
دەشڵێت، یەکخستنەوەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی دەستووری و یاساییدا و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق و پێکهاتەکانی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانیمان و یەکگرتوویی بڕیاری بەرگریمان.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.09.2026 لە مەراسیمێکدا و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.