له سایلۆى سلێمانى
له سبه‌ینێوه گه‌نمى جوتیارانى قەرەداغ، ماوەت، بازیان و شارباژێڕ وه‌رده‌گیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سایلۆی سلێمانی جوتیارانی سنووری بەشە کشتوکاڵییەکانی قەرەداغ، ماوەت، بازیان و شارباژێڕ ئاگارده‌كاته‌وه، كه لە سبەینێوە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆ بکەن.
جوتیارانى هه‌ر چوار شوێنه‌كه ده‌توانن لە سبەینێوە 6.7.2025 گەنمەکانیان بێنن بۆ سایلۆکە بە مەبەستی رادەستکردنیان.
له‌وه‌ته‌ى رۆژى 10.6.2025 له سایلۆكانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ست به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران كراوه و له‌و ماوه‌یه‌شدا جوتیارانى هه‌ریه‌ك له بەشی کشتوکاڵی بنگرد و بەکرەجۆ، خەلەکان و خدران و دوکان، كرابووه‌وه كه به‌هه‌مان شێوه گه‌نمه‌كانیان له‌و كاته‌ى كه بۆیان دیاریكراوه راده‌ست بكه‌ن.