كۆمپانیا فەرەنسیەكان دێنە هەرێمی كوردستان
مەسرور بارزانی بۆچی سەردانی پاریسی كرد؟
+964
كوردستان ئەحمەد
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پاریس لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا و چەند كۆمپانیایەك كۆبووەوە.
دوو رۆژە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسایە، لەسەر داوای ئیمانوێل ماكرۆن سەردانی سەردانی كۆشكی ئیلیزێی كرد و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبوەوە.
سەرۆكی فەرەنسا لە كۆبوونەوەكاندا داوای لە مەسرورو بارزانی كردووە گرنگی زیاتر بە دۆخی ئاسایشی ناوچەكە بدەن و رۆڵی زیاتر ببینێت لە رێككەوتن لەگەڵ عێراقدا و بەپێی دەستور مامەڵە بكەن، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبوونەوەکان بۆ تۆڕی 964.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ماكرۆن سەرەڕای ئەوەی جەختی لە درێژەدان بە پەیوەندییەكانی هەردوولا كردووەتەوە، داوای لە سەرۆكی حكومەت کردووە دۆخی ئازادیی لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر پەرەپێبدات و كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر بكرێت.
ئەندامدانی هەڵبژاردن و چارەسەری كێشەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا ناوەڕۆكی سەرەكی كۆبوونەوەكان بووە.
عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، هەموو ئەو زانیاریانەی بۆ تۆڕی 964 پشتڕاستكردوە و وتی، “فەرەنسا هەمیشە گرنگی بە هەرێمی كوردستان دەدات و رۆڵی هەیە لە چارەسەری كێشەكاندا”.
هەروەها مەسرور بارزانی، لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای فەرەنسی كۆبووەوە و دڵنیایی دایە هەموو كۆمپانیاكان كە ئاسانكاری دەكرێت بۆ كۆمپانیا فەرەنسیەكان كە لە هەرێمی كوردستاندا وەبەرهێنان بكەن.