یاریزانی لیڤەرپوولە

ئەستێرەیەكی ناوداری تۆپی پێ گیانی لەدەست دا

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ دنیای تۆپی پێ رەشی پۆشی و خەمبار بوو، كاتێك هەواڵی گیانلەدەستدانی دیێگۆ جۆتای یاریزانی لیڤەرپوول و براكەی بەیەكەوە لە رووداوێكی هاتوچۆ لە باشووری ئیسپانیا بڵاوكرایەوە.

میدیای ئیسپانیا بڵاویانكردەوە، جۆتا، كە تەمەنی 28 ساڵە، لەگەڵ براكەی لە ناوچەی زاموا لە باشووری ئیسپانیا، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و هەردووكیان گیانیان لەدەست دا.

جۆتا یاریزانێكی ناسراو و نێودەوڵەتییە و یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییە، هەروەها براكەی كە ناوی ئەندرێیە، ئەویش یاریزانێكی پیشەگەرە.

ئەوەی سەختە بۆ كەسوكارەكەی، جۆتا هەفتەی رابردوو هاوسەرگیری كرد لەگەڵ كەپڵەكەی كە ناوی رۆت كاردۆسۆیە، ئەوان دەمێكە پێكەوەن و سێ منداڵیشیان هەیە، بەڵام 22ی مانگی رابردوو بە فەرمی هاوسەرگیرییان كرد.

بەپێی قسەی میدیاكانی ئیسپانیا، ئۆتۆمبێلەكەی جۆتا وەرگەڕاوە و دواتر ئاگری گرتووە، بۆیە لەگەڵ براكەی گیانیان لەدەست داوە.

جۆتا جگە لە لیڤەرپوول، پێشتر بۆ ولڤەرهامتۆن، ئاتلێتیكۆ مەدرید و پۆرتۆ یاری كردووە.