عه‌لی زه‌یدی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كرد
عه‌لی زه‌یدی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كرد
“خاكی عێراق بۆ هێرشكردن به‌كار نه‌هێنرێت”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات، له خاكی عێراقه‌وه هێرش نه‌كرێته‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی و دووپاتی گفتوگۆی دیپلۆماسی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كان.
نووسینگەی راگەیاندنی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام دا، تێیدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێشهاتە ئەمنییەکان و ئاسۆکانی قۆناغی داهاتوو کرد”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووه، “باس لە گرنگیی هەماهەنگی و راوێژکاری نێوان هەردوو وڵات کراوە سەبارەت بە ئاستەنگەکانی ئێستا، کارکردن بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە، پێشینه‌دان بە گفتوگۆی دیپلۆماسی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و رێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکان”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، “هەڵوێستی عێراقی دووپاتكردووه‌ته‌وه، کە داوای رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان دەکات، بەکارنەهێنانی خاکەکەی وەک شوێنی ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌ها پێویستی پەسەندکردنی چارەسەری ئاشتیانە و گفتوگۆی بنیاتنەر بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیریی گەلانی”.