كوردێك لە بۆردی تەندروستی جیهان
بۆردەكە ١٥ ئەندامی هەیە
میدیازان- كوردستان ئەحمەد-هەولێر
گۆران عەبدوڵا پزیشكێكی كوردە،وەك ئەندامی بەڕێوەبردین رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەڵبژێردرا.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ١٥ هەزار ئەندامی هەیە، دەزگایەكی تەندروستی جیهانییە و سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكانە، گرنگی بە دۆسیە جیهانییە تەندروستیەكان دەدات.
“تەندروستی جیهانی ١٥ هەزار ئەندامی هەیە”
گۆران عەبدوڵا لە بارەی وەرگرتنی پۆستەكەیەوە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی نوسیویەتی:”ئێستا ئەم دەستکەوتە بەرپرسیارێتی گەورەتر دەخاتە سەر شانمان بۆ ئەوەی توندتر و تۆکمەتر داکۆکیار بین لە مافە تەندروستیەکانی خەڵکی کوردستان”.
گۆران عەبدوڵا دەشڵێت:” هەروەها هاندەریشە بۆ هەوڵدانێکی زیاتر بۆ هێنانەکایەی سیستمێکی تەندروستی دادپەروەر کە بەپێی پەیداویستی خزمەتکاری هەمو تاکێک بێت بەبێ جیاوازی لەسەر بنەمای ئابوری، سیاسی، جەندەری”.
“خزمەت بە تەندروستی كوردستان دەكەم”
ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی ، دەزگایەکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە وەک دەزگایەک هاوکارە لەسەر تەندروستیی گشتیی نێونەتەوەیی کار دەکات،لە ٧ی نیسانی ١٩٤٨ دامەزراوە و نووسینگەی سەرەکی لە شاری ژنێڤە لە سویسڕا