ئاماری نوێ

ئێران: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا نزیکەی 1000 کەس کوژراون

964+

شۆڕش قادری

تادێت ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زیاتر دەبێت و بەپێی دواین ئامار، نزیکەی هەزار کەس کوژراون کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن.

ئەمڕۆ دووشەممە 30.6.2025 ئەسغەر جەهانگیر وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکەی 935 کەس کوژراون، لەو ژمارەیە 38ـیان منداڵ و 102 کەسیشیان ژنن کە بەشێکیان دووگیان بوون.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 13.6.2025 سوپای ئیسرائیل تارانی پایەتخت و چەند شارێکی دیکەی ئێرانی موشەکباران کرد و بەوەش بۆ یەکەمجار جەنگی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو دوژمنە دێرینە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی 12 رۆژ بەردەوام بوو.

کوژران و برینداربوونی 407 کەس لە ناوچەکانی تاران راگەیە...

کوژران و برینداربوونی 407 کەس لە ناوچەکانی تاران راگەیەندرا

پرسەی فەرماندە کوژراوەکانی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو

پرسەی فەرماندە کوژراوەکانی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو