لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
بە کارتی ژمارە 11
بەنزینی 750 دیناری لە 38 بەنزینخانەی هەولێر دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی ژمارە 11 دابەش دەکرێت.
سەرەی دوورودرێژ بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ شەممە 17.10.2026 لە 38 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی بەنزینخانەکانی بڵاوکردووەتەوە، وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێت و بەنزینەکەش بە کارتی سووتەمەنی ژمارە 11 دەدرێت بە شۆفێران.
هەر شۆفێرێک جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دەبێ کارتی نیشتمانیشی پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛