ئاوى ساردى بێ بەرامبەر بخۆرەوە

لەگەرماى کەلار خەمى تینوێتیت نەبێت

میلاد جەلال_گەرمیان

کە بەناو بازاڕی کەلار تێدەپەڕیت، لەچەندین شوێنی جیاوازی بازاڕەکە ئاوی سارد دانراوە بۆ ھاوڵاتیان و کاسبکاران و رێبواران، تا لەکاتی ماندویەتی بە ئاھێکی سارد تونێتیان بشکێنن و بێ بەرامبەر بیخۆنەوە.

حازم کەریم، کاسبکارێکی بەتەمەنە لەناو بازاڕی کەلار کاسبی دەکات، دوای خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی سارد بە 964ى وت،”خێر لەمە گەورەتر نییە کە بەوجۆرە لەناو بازاڕ ئاو دانراوە و بێ بەرامبەر لەکاتی ماندویەتی دێین کەمێک ئاوی سارد دەخۆینەوە”.

هەرچەندە جەوى کەلار گەرمە و پلەکان سەروو 45 پلەى سێلیزین، بەڵام کارى بەخشندەیى کۆمەڵێک خێرخواز بە دانانى ئاوى خێر، دەروونى ئەو کەسانەى فێنک کردووەتەوە کە لە بازاڕەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح