وەڵامی ئەمریکا درایەوە

ئێران بۆ ئەمریکا: با دانوستان بەردەوام بێت لەم قۆناغەدا

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی ئێرنای ئێرانی ئەم ئێوارەیەی یەکشەممە رایگەیاند، ئێران وەڵامی خۆی بۆ دوایین پێشنیاری ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ بۆ ناوبژیوانانی پاکستانی ناردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، “بەپێی ئەو پلانە، پێشنیارکراوە دانوستانەکان لەم قۆناغەدا لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا چڕبکرێنەوە”.

پێشتر ئەمریکا پێشنیارێکی 14 خاڵی لە یەک لاپەڕەدا ئاراستەی ئێران کردبوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.