لە رۆژئاوای کوردستان
نزیکەی 1500 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
ئۆفیسی 964 لە قامیشلۆ
لە رۆژئاوای کوردستان نزیکەی 1500 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.5.2026 لە شاری قامیشلۆ و دەورووبەری، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی گەڕاندنەوەی پێنجەمین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین بۆ ناوچەکانی خۆیان کرا.
ئەم کاروانە پێکدێت لە نزیکەی 1500 خێزان و بەمزووانە بە زێدی خۆیان شاد دەبنەوە.
خەڵکی عەفرین لە چەند ساڵی رابردوودا سێ جار تووشی دەربەدەری و ئاوارەبوون بوونەتەوە:
– ساڵی 2018 دوای ئۆپەراسیۆنی “چڵە زەیتون” کە لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە ئەنجام درا، خەڵکی عەفرین ئاوارەی شەهبا و حەڵەب بوون.
– دواتر لە شەهبا بەهۆی شەڕ و گەمارۆ و دۆخی مرۆییەوە، جارێکی تر ئاوارە بوون.
– ساڵی 2025 دوای رووداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، هەزاران خێزان لەوانەش ئاوارەکانی عەفرین ناچار بە کۆچکردنی نوێ بوونەوە کە زۆربەیان لە قامیشلۆ و عامودا و دێرک و حەسەکە نیشتەجێبوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری