وێنەی ئەو هاوڵاتیەی کە تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانی ماوەتەوە. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
تەرمەکەی لە پزیشکی دادە
پۆلیسی سلێمانی بەدوای کەسوکاری مردوویەکدا دەگەڕێت
964+
ژووری هەواڵ
تەرمی هاوڵاتیەک کە ماوەی چەند رۆژێکە لە شەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداوە، لە پزیشکی داد ماوەتەوە و کەس نەچووە بەدەمیەوە، پۆلیسیش سۆراغی کەسوکارەکەی دەکات.
هاوڵاتییەکە تیشێرتێکی خەت خەتی شین و سپی لەبەردایە، تەمەنی لەنێوان 45 بۆ 50 ساڵیدایە و ناوی سیانی نەزانراوە، چونکە هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30.6.2025، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیەک تاتۆ بە جەستەی ئەو هاوڵاتییەوەیە کە لێی نوسراوە “دیلان”.
“داوا لەكاسوكاری یان هەر هاوڵاتیەك دەكەین كە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی سەرچنار”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.
ئەوانەی سۆراغی دەزانن دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە: 0533184288