عێراق

26 بازرگانی ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بۆ دەرچوو

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد، لە بەشی یەکەمی ئەمساڵی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، 26 بازرگانی ماددەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

عەمید میقداد میری، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق  لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 12.4.2026 رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری عێراق، لە ماوەی بەشی یەکەمی ئەمساڵدا، 26 سزای لەسێدارەدانی بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا دەرکردووە”.

بڵاوبوونەوە و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق زۆر زیادی کردووە و بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تەنیا لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە یەک تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، سێ هەزار و 742 کەس دەستگیرکراون، هەزار و 815 کەسیان حوکمدراون، 26یان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و 119یشیان سزای هەتاهەتایی.