دکتۆرێکی دەروونی روونیدەکاتەوە
جگە لە وێرانکاریی جەنگ برینێکی قووڵ لەسەر دەروون جێدەهێڵێت
جێگر مەحمود
جگە لە وێرانکارییە بەرچاوەکان جەنگ برینێکی قووڵ لەسەر دەروون جێدەهێڵێت کە رەنگە بە چاو نەبینرێت بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە رێنماییەکانی دکتۆر نەسرەو مستەفا پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان رێگامان نیشان دەدات
بە وتەی دکتۆر لە کاتی جەنگدا مرۆڤ دەکەوێتە حاڵەتێکی بەردەوامی ترس و دڵەڕاوکێوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم فشارە کەمکردنەوەی بەریەککەوتن لەگەڵ هەواڵە ناخۆشەکان پاراستنی رۆتینی ژیان و قسەکردن لەگەڵ ئازیزان قەڵایەکی دەروونی دروست دەکات هەروەها پاراستنی منداڵان لە دیمەنی توندوتیژ و پێدانی هەستی ئارامی ئەرکێکی سەرەکییە
بەڵام جەنگی راستەقینەی دەروونی زۆرجار دوای وەستانی دەست پێدەکات دکتۆر نەسرەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاریگەرییەکان بە ئاسانی لەناو ناچن گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی پرۆسەیەکە و پێویستی بە ئارامی و کات هەیە مانەوەی ترس و خەوی ناخۆش و دوورکەوتنەوە لە یادەوەرییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ لەوانەیە نیشانەی نەخۆشیی سترێسی دوای زەبر بێت
جا لە کاتی جەنگدا بێت یان دوای کۆتاییهاتنی ئەگەر هەستت کرد بارگرانییەکە لەسەر شانت ماوە شەرم لە داواکردنی یارمەتیی پسپۆڕ مەکە ئەمە نیشانەی هێز و هەوڵدانە بۆ ژیانێکی تەندروست نەک لاوازی.