لە سنووری کەرکوک

پۆلیسێک لە پەلامارێکی چەکدارانی داعش کوژرا

کاروان ساڵحی

لە سنووری کەرکوک داعش هێرشیان کردەسەر خاڵێکی سەربازیی پۆلیس و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا.

عەمید رەحیم بەسڕی، بەرپرسی راگەیاندنی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بە 964ـی وت، “لە سووری گوندی بورغیلە و دەنادیش لە قەزای حەویجە چەکدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی پۆلیسیاندا و لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا. ”

عەمید رەحیم بەسری وتیشی: تا ئێستا تەنیا ئەو زانیارییە سەرەتاییانە هەن و هێشتا نازانرێت کامێرای چاودێری حەراری ئەو شوێنە شکێندراوە یان نا.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا