لە تەمەنی 46 ساڵیدا

هێمن لەتیف؛ هەڵەبجە شاعیرێکی ناسراوی لەدەستدا

964+

ئەمەل ناجی- هەڵەبجە

تا نەرۆیشتی نەمدەزانی ژیان بێ تۆ چەند گرانە؛ شاعیرە هێمن و قسەخۆشەکەی هەڵەبجە لە تەمەنی 46 ساڵی شەوی رابردوو ماڵئاوایی کرد.

عەتا رەئوف، هاوڕێی نزیکی شاعیر لەسەر گۆڕەکەی بۆ 964 وتی: شاعیرێکی هێمن و قسەخۆش بوو، بێگومان فەراغێکی گەورە لە هەڵەبجە دروست دەکات، چونکە قەڵەمەکەی ئەو جیاواز بوو.

بەشێک لە هۆنراوەکانی لەلایەن چەندین هونەرمەندی دیارەوە کراون بە گۆرانی، لەوانە: هۆشیار حەمەفەرەج، سامان عومەر، هەڵوێست محەممەد، هونەر محەممەد، بەرهەم جەلال و شاخەوان حەمەڕەزا.

هێمن لەتیف ساڵی 1980 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە و فەرمانبەر بووە، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و لە ساڵی 1999 بەدوا دەستی بە نووسینی هۆنراوە کردووە و لە گۆڤار و بڵاوکراوە جیاوازەکاندا بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح